ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی عێراقی به ئاژانسی دهنگوباسی فه‌ره‌نسی-یان راگه‌یاندووه، له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق له گه‌نده‌ڵییه‌كانی به‌رپرسانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ده‌ركه‌وتووه كه نزیكه‌ی 60 ملیۆن دۆلار دیار نه‌ماوه، زۆربه‌ی ئه‌و پاره‌یه له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه بۆ نۆژەنكردنەوەی ئەو پارێزگایه ته‌رخانكراوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی ئه‌ی ئێف پی، له‌دوای نوقومبوونی به‌له‌مه‌كه‌ی شاری مووسڵ كه بووه هۆی خنكانی به سه‌دان كه‌س، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه كرد و له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه زۆربه‌ی ئەو هاوكارییه داراییانەی بۆ ئه‌و پارێزگایه ته‌رخانكراوه، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی نه‌ینه‌واوه دزراوه و بڕی پاره دزراوه‌كه‌ش نزیكه‌ی 60 ملیۆن دۆلاره.
به‌رپرسانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه، كه ته‌نیا شه‌ش ملیۆن دۆلار له‌و بڕه پارەیە به ده‌ستی ده‌سته‌كه‌یان گه‌یشتووه و له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌شیان 14 به‌رپرسی ئه‌و پارێزگایه ده‌ستگیر كراون، ئەمەش به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵی.